نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند،پێویسته هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه له‌باره‌ی پرسه‌و هه‌نووكه‌ییه‌كان كۆببنه‌وه‌و بۆچوونی خۆیان له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد له هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای لایه‌نه‌كان له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازكرا.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ردانه‌كه‌مان بۆلای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ماندا دێت كه بۆلای لایه‌نه‌كان سازمانكردووه له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
وتیشی: پرۆژه‌كانی یه‌كێتیی بۆ مه‌به‌ستی سازانی نیشتمانییه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستاندا بوونیان هه‌یه.
ته‌ئكیدیكرده‌وه: ده‌مانه‌وێت دام و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان پته‌وبن و به‌شێك بن له چاره‌سه‌ر، هه‌ربۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشماندا ده‌ستنیشانی كه‌موكورتیه‌كانمان كرد‌و گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی به رێگه‌ی دانوستان و سازاننه‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: پێویسته هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه له‌باره‌ی پرسه‌و هه‌نووكه‌ییه‌كان كۆببنه‌وه‌و بۆچوونی خۆیان له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بخه‌نه‌ڕوو.
وتیشی: ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان روویدا زۆر ئاساییه‌و په‌رله‌مان جێگه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا.