نوچەنێت.هه‌ولێر:
یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئاستی باڵا كۆبونەوەو تاوتوێی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كرا.
ئەمرۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشمانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووه‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆلای یه‌كگرتوو بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی هه‌رێم بوو.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ردوو سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو سازكراو له‌وكۆنگره‌یه‌دا مه‌لا به‌خیتار سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێوكردنی پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها خاڵی هاوبه‌ش و گرنگ له‌نێوان هه‌ردوولاماندا زۆر بوو.
وتیشی: به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كان ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به بایكۆتی دانیشتی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و چه‌ند فراكسیۆنێكی تری ناو په‌رله‌مانەوە مه‌لا به‌ختیار وتی: نه‌ده‌بوو له‌لایه‌ن چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بایكۆت بكرایه، به‌ڵكو ده‌كرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كاندا باس و خواسی ئه‌و بابه‌تانه بكرایه، كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆكنین.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا محه‌مه‌د فه‌رج سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ده‌ربازبوون بوو له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوانمان تاوتوێی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كرا.