نوچەنێت.ههولێر:
فراكسیۆنی پارتی دوای ئەوەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بایكۆت كرد،راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەو رایگەیاند، دانیشتنەكە پێچەوانەی پەیڕەوی ناخۆی پەڕلەمان بوو،ئەوەی جێگەی نیگەرانیمانە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بێلایەنی خۆی لە دەست و كەوتە ژێر كاریگەری ئەو ململانێ حزبیەی لە پەرلەمان نەخشەی بۆ دانراوە.
دوای ئهوهی ئهمڕۆ پهرلهمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئهنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لهسهر چهند پڕۆژه یاسایهك، كه گرنگترینیان پڕۆژهیاسای ههمواری یاسای سهرۆكایهتی ههرێم بوو، فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنهكانی توركمان و كلد و ئاشوور و ئهرمهن بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردو فراكسیۆنی پارتیش راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوەو لەبەشێكی هاتوە: ئەو لایەنە سیاسیانەی دیكەی پەڕلەمانی كوردستان، ئەوەندە خۆسەپێن مامەڵەیان كردووە, بۆیە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە، كە ئەم یاسایە ڕەهەندێكی نیشتیمانی هەیە و هەوڵی هەمواركردنەوەیشی لە كاتێكدایە, كە لیژنەی دەستووری كاروبارەكانیان بە باشی دەڕون، پێشكەش كردنی پرۆژەیەی لەم چەشنە، كە ئەركی سەرەكی لیژنە دەستوورییەكەیە، بێبەهاكردنی ئەو لیژنەیەیە.
دهقی راگهیاندراوهكه:
راگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
لەبارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان و خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای هەموار كردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، بۆ هەموو لایەكی رایدەگەیەنین، كە ئێمە پێمانوایە مامەڵە كردن لەگەڵ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم, دەبوایە لە چوارچێوەی سازانی نیشتیمانی بێت و لەم دۆخەدا هەر هەنگاوێكی تاكڕەوانە، دوور لە كۆدەنگی نیشتیمانی خزمەتی هیچ لایەنێك ناكات, چونكە ئەم یاسایە ڕەهەندێكی دەستووری هەیە و هەموار كردنی ئەم یاسایە، بە زۆرینە و كەمینە نابێت.
هەروەها رایدەگەیەنین، كە ئەو لایەنە سیاسیانەی دیكەی پەڕلەمانی كوردستان، ئەوەندە خۆسەپێن مامەڵەیان كردووە, بۆیە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە، كە ئەم یاسایە ڕەهەندێكی نیشتیمانی هەیە و هەوڵی هەمواركردنەوەیشی لە كاتێكدایە, كە لیژنەی دەستووری كاروبارەكانیان بە باشی دەڕون، پێشكەش كردنی پرۆژەیەی لەم چەشنە، كە ئەركی سەرەكی لیژنە دەستوورییەكەیە، بێبەهاكردنی ئەو لیژنەیەیە.
بۆیە بۆ ڕای گشتی چەند خاڵێك دەخەینەڕوو:
یەكەم: دانیشتنەكەی ئەمڕۆ پێچەوانەی پەیڕەوی ناخۆی پەڕلەمان بوو، چونكە بە گوێرەی ماددەی (54-یەكەم-4) دەبوایە پاش ئەوەی سەرۆكایەتی كردنەوەی دانیشتنەكە رادەگەیەنێت، ناوی ئەندامە ئامادەنەبووەكان بخوێنرێتەوە و ئینجا ناوی ئەوانەی كە بەبێ پاساو ئامادەنەبوون، دواتر پوختەیەك لە كۆنووسی دانیشتنی پێشوو بخوێنرێتەوە و دوای ئەوە بچنە سەر بەنامەی كار، بەلام لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ، سەرۆكایەتی پەڕلەمان خەرقی ئەو ماددەیەی پەیڕەوی ناوخۆی كرد و بەر لەو رێكارانە دەستیان بەر بەرنامەی كار كرد.
دووەم: ئەوەی جێگەی نیگەرانیمانە بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بێلایەنی خۆی لە دەست داو نەیتوانی لە ئاستی گەورەیی دامەزراوەی پەرلەمان مامەڵە لە گەڵ بابەتەكە بكات و كەوتە ژێر كاریگەری ئەو ململانێ حزبیەی لە پەرلەمان نەخشەی بۆ دانراوە.
سێهەم: ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا سەرەتایەكە بۆ تێكچوونی ئەو تەوافوقە سیاسییەی, كە حكومەت و پەڕلەمانی لەسەر پێكهاتووە و بەسەرەتایەكی باش نازانین و بەرپرسیارەتییەكەیشی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنانەی كە هۆكاری ئەم دۆخەن.
چوارەم: بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەو بابەتە سازان و تەوافوقی دەوێت و تاكە ڕێگای مامەڵە لەگەڵ بابەتێكی گرنگی ئەوها سازانی نیشتمانی و دوور لە موزایەداتی حیزبی.
پێنجەم: ئێمە ڕۆڵی هەموو ئەو لایەنانە بەرز دەنرخێنین، كە بڕوایان بە سازانی نیشتیمانی هەیە و ئامادە نەبوون بەشداری لەو جۆرە دانیشتنە بكەن.
شەشەم: هەر لیرەیشەوە خەڵكی كوردستان و جەماوەری پارتی دڵنیا دەكەینەوە كە بەبێ سازان هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت تاك لایەنە بریار لە سەر پرسێكی گرنگی وا بدات.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان
23/6/2015