مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ”هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌رن نیوه‌ى مووچه به‌دۆلار بێت و زیان له‌به‌رژوه‌ندى گشتى ده‌دات”.
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراقى پێشنیاریان كردووه، نیوه‌ى موچه به‌دۆلار بێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار رابگرێت. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح شاره‌زاى ئابوورى و راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مرۆِ دووشه‌ممه له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر مووچه به‌دۆلار بێت و چونكه ناتوانرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت و دواجاریش زیان به‌به‌رژوه‌ندى گشتى ده‌گه‌ینێت”. مه‌زهه‌ر ده‌ڵێ” ئه‌و كێشه‌یه‌ى رووی دا هى ئه‌وه‌یه چه‌ند كیانێكى قورخكردنى دۆلار دروست بووه. بۆیه كێشه‌كه له‌و رێگای پێدانى دۆلار به بانكه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت نه‌وه‌ك مووچه به‌دۆلار بێت”.
راوێژكارێكى عه‌بادى: هه‌ڵه‌یه نیوه‌ى مووچه به دۆلار بێت
0
Share.