نوچەنێت.تایبەت:
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه نێت سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێ”:فراكسیۆنى گۆڕان له ئیشى خۆیان تێنه‌گه‌یشتوون و ده‌یانه‌وێ ئێستفزازى حكومه‌ت بكه‌ن”
دوێنێ فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه.له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌كێشه‌كانى سلێمانى ده‌كات و راسته‌وخۆش له‌هه‌ندێك له‌كێشه‌كان سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌به‌رپرسیار ده‌زانێ. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ نوچه نێت سیسته‌مى كاركردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان روونده‌كاته‌وه.
كه‌نعان خه‌یلانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لێدوانێكى بۆ نوچه نێت وتى”بەپێ یاسا تەنها پەرلەمان چاودێری ئەنجوومەنەكان دەكات لەكاتی بوونی كیشە و گرفت واتە یاسا دیاری كردوە هەركێشە و گرفتێك هەبێت دەربارەی ئەنجوومەنەكان ئۆتۆماتیكی بەپی یاس دەبێت پەرلەمان بیتە سەر خەت نەك حكومەت“.
لەبارەی بەیاننامەكەی فڕاكسیۆنی گۆڕانیش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە راستەو حكومەتیان تۆمەتبار كردوە،خەیلانی دەڵێت”ئەوان لەئیشی خۆیان تێنەگەیشتون و ئیستفزازی حكومەت دەكەن ئەو برادەرانی لەوێن یا ئەوەتا یاساكەیان نەخوێندوەتەوە یان ئەگەر خوێندویانەتەوە لێتێنەگەیشتون. ئەگەرنا لە ئەنجوومەنی هەڵبژێراو متمانە لە خەڵك وەردەگرین بەیاسایەك رێكخراوە كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوەو یاسای ژمار(3)ی پێدەڵێن دەڵێت ئەتنجوومەنەكان لە ژێر چاودێری پەرلەمان دەبن“.
هه‌ر له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى خه‌یلانى وتیشی”ئەوەی كە گۆڕان دەیكات دۆخێكی سیاسییە دەیانەوێت خۆیان ئیبراز بكەن بەشێوەیەكی تر و تۆمەت بخەنە پاڵ حكومەت لەكاتێكدا كە خۆشیان بەشدارن لە حكومەت كەچی خۆیان بەخاوەنی حكومەتەكە نازانن“.