نوچەنێت.هه‌ولێر:
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی كۆبونەوەو سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیش دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌رباره‌ی پرسگه‌لی هه‌نووكه‌یی ڕێكنه‌كه‌وتووین
ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم کرا.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیش فازڵ میرانی،سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەماڵپەری فەرمی حیزبەكەی رایگەیاندوە”ئه‌گه‌رچی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌رباره‌ی پرسگه‌لی هه‌نووكه‌یی ڕێكنه‌كه‌وتووین، به‌ڵام كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوه و هه‌فته‌ی دادێ هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین“.