نوچەنێت.هه‌ولێر:
بۆ ئاماده‌كردنى ره‌شنووسێك سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ى كه له ده‌ستووردا په‌یوه‌ستن به پرسى ئافره‌تان و پرسی بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ ژنان و كچانى ئێزدى ئه‌وانه‌ی كه ئازاد كراون یاخود گه‌ڕاونه‌ته‌وه،بڕیاره به‌یانى په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كان له فراكسیۆنه جیاجیاكانى ناو په‌رله‌مان كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 22/6/2015 لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان،به سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبۆوه.
حه‌یات مه‌جید بڕیارده‌رى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت رایگه‌یاند”كۆمه‌ڵێك خاڵ و مادده هه‌یه له‌سه‌ر پرسى ئافره‌تان له‌ناو ده‌ستووردا پێویستییان به چاكسازى و گۆڕانكارى و نووسینه‌وه و پێداچوونه‌وه هه‌یه، بۆیه وه‌ك سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كانى ناو په‌رله‌مان كۆده‌بینه‌وه و ره‌شنووسێكى گشتگیر ئاماده ده‌كه‌ین و پاشان ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ست لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێم تاوه‌كو له كاتى ئاماده‌كردنه‌كه‌دا جێگه‌یان بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا”له هه‌وڵداین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئامارێكى دروست له‌سه‌ر ژنان و كچانى ئێزدى، ده‌مانه‌وێ به‌ر له هاتنى 8/3، ساڵڕۆژى رفاندنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی عیراق كاری جدییان بۆ بكه‌ین، به تایبه‌تى بڕینه‌وه و ته‌رخانكردنى مووچه‌یه‌كى شایسته بۆ ئه‌وانه‌ى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئازادكراون”.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”یه‌كێك له پلانه‌كانى لیژنه كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش له نێوانماندا له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانی-مان كرد و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان كۆبووینه‌وه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له ماوه‌یه‌كى نزیكدا سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان كۆده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رانى توندوتیژى دژى ژنان و شه‌ڵته‌ره‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى توندوتیژى له شارى هه‌ولێر”.
ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له دانانى پلانێكى گونجاو بۆ كاركردنى داهاتوو له‌و شوێنانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن به لیژنه‌كه به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى به تایبه‌تى له‌و پرسانه‌ى كه ئێستا هاتوونه‌ته ئاراوه.