نوچەنێت-میسری ئەلیەوم
وەزیری ئەوقافی میسر بڕیاری چااوخشاندنەوە بە كتێبی نێو كتێبخانەی مزگەوتەكانی میسری داوە و بڕیاریداوە ئەو كتێبانە بسووتێنرێن كە لەلایەن سەران و كەسانی نزیك لە ئیخوان موسلیمین نوسراون.
محەمەد عەبدولرەزاق سكرتێری وەزارەتەكە وتویەتی كە هاوڵاتیانی میسر كتێب دەبەخشنە مزگەوتەكان كە جۆری ئەوتۆیان تێدایە كە لە بەرژەوەندی ئیخوان موسلیمینن و زانا ئایینییەكانیش هەندێكجار ئەو كتێبانە وەك كەرەستەی وتار و وانەی ئاینی لەناو مزگەوتەكان بەكاردەهێنن. بۆیە وەزارەتەكە بریاریداوە چیتر رێگا نەدرێت هەموو كتێبێك بخرێتە كتێبخانەی مزگەوتەكان.
بەگوێرەی بریارێكی نوێی وەزارەتەكە، لەمەودوا هەر كتێبێك كە دەخرێتە كتێبخانەی مزگەوت، دەبێ سەرەتا بنێردرێت بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە تا دوای پەسەندكردن مۆربكرێ و پاشان لە كتێبخانەی مزگەوتەكان.
بەمزوانە دوبارە كتێبخانەی مزگەوتەكانی میسر رێكدەخرێنەوە و لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردراوە كتێبەكانی حەسەن بەننا و سەید قوتب و یوسف قەرزاوی بسووتێنرێن، كە لەسەران و كەسانی نزیك لە ئیخوان موسلیمینن. هەر مەلایەكیش لە وتار و وانەكانیدا ئەو كتێبانە شی بكاتەوە، لەلایەن دەوڵەتەوە سزا دەدرێت.