عەبادی دەسەڵاتێك لە فوئاد مەعسوم وەردەگرێتەوە

0

نوچەنیت- عەرەب ئەلیەوم

 

فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق دووچاری فشاری زۆر بوەتەوە لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكانەوە بۆ ئیمزا كردنی ئەو حوكمانەی لەسێدارەدان كە دادگاكانی عێراق دەریان كردوە لە ماوەی چەند ساڵی پێشوودا كە ژمارەیان دەگاتە 7 هەزار حاڵەت ، سەرچاوە دادوەرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە 700 حاڵەتیان دەچنە چوارچێوە حوكمی قەتعی، كە 160یان بە تۆمەتی تیرۆر حوكم دراون.

 

فشارەكانی سەر مەعسوم تەنها لەوەدا كورت نەبوەتەوە كە دەبێت ئیمزا لەسەر حوكمەكانی لەسێدارەدان بكات بەڵكو داوای لێدەكرێت كە دەسەڵاتەكانی لەبارەی حوكمەكانی لەسێدارەدان بۆ نوری مالیكی جێگری بگوازێتەوە.

 

عێراق بە یەكێك لەو دەوڵەتانە دادەنرێت كە حوكمی لەسێدارەدان جێبەجێ دەكات دوای ئەوەی لە ساڵی 2003 دوای داگیر كردنی عێراق بۆ ماوەی ساڵێك هەڵوەشێنرایەوە، هەروەها لە یاسای سزادانی عێراقیدا نزیكەی 50 ماددە هەن حوكمی لەسێدارەدان بەسەر ئەنجامدەرانیدا دەسەپێنن.

 

ئاماژە بەوە دەكرێت كە جەلال تالەبنی سەرۆكۆماری پێشووی عێراق لەماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا ئیمزای لەسەر هیچ حوكمیكی لەسێدارەدان نەكردوە بەڵكو خزێر خوزاعی جێگری راسپاردبوو بۆ ئەو كارە، ماددەی 71 ی دەستوری عێراق دەڵێت ” لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكۆمارە ئیمزا لەسەر حوكمەكانی لەسێدارەدان بكات كە دادگاكانی تاوان دەری دەكەن دوای ئەوەی پلەی قەتعی وەردەگرن”.

 

بۆ جیبەجێ كردنی حوكمەكانی لەسێدارەدان كە فوئاد مەعسوم ئیمزای لەسەر نەكردوون ئەنجومەنی وەزیرا رێوشوێنی تری گرتوەتە بەر و بڕیاری دا یاساكە هەموار بكاتەوە بەجۆرێك وەزارەتیداد خۆی بتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار حوكمی لەسێدارەدان جێبەجێ بكات.

 

سەرچاوە یاساییەكان پێیان وایە یاسای لێبوردنی گشتی حوكمەكانی لەسێدارەدان رادەگرێت ، كە ئێستا سەرۆكایەتی كۆمار خەریكی تاوتوێ كردنیەتی .

 

بەڵام هەندیكی تر پێیان وایە ئەو حوكمانەی كە پلەی قەتعیان هەیە ، یاسای لێبوردنی گشتی هیچ  نابێت لەسەریان.

 

حەیدەر زاملی وەزیری دادی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموار كردنەوەی یاسای دادگای تاوانەكانی ساڵی 1971 دەدات كە پرۆژە یاساكە وەزارەتی داد سەرپشك دەكات بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكانی لەسێدارەدان ئەگەر هاتوو سەرۆكایەتی كۆمار لەماوەی مانگێكدا ئیمزای نەكرد .

 

بەڵام موحسین سەعدونی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عوێراق بەدووری زانی بتوانرێت دەسەڵاتی ئیمزا كردنی حوكمەكانی لەسێدارەدان لە سەرۆك كۆمار بسەنرێتەوە لەبەر ئەوەی ماددەیەكی دەستورییە.

 

ئەو پەرلەمانتارە كوردە رەتیكردەوە كە حاڵەتەكانی لەسێدارەدان 7 هەزار بن ، ئەو پێی وایە لە 600 حاڵەت زیاتر نین و تەنها 160 حاڵەتیان تۆمەتباری تیرۆرن. ئەوانیتر تاوانی جراوجۆری ترن، ئەمەش ئەو ژمارەیە كە لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی كۆمار بڵاوی كردبوەوە وەك وەڵامیك بۆ ئەو قسانەی پەرلەمانتارانی دەوڵەتانی یاسا كە سەرۆكایەتی كۆمارییان پێ تاوانبار دەكرد بەوەی كە سەرۆكایەتی كۆمارە رێگرە لەبەردەم جیبەجێ كردنی هەزاران حوكمی لەسێدارەدان.

 

سەرۆكایەتی كۆمار لیژنەیەكی پێكهیناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو حوكمانە بۆ ئەوەی بزانرێت كە ئەو حوكمانە راستن یان بە فێڵ تۆمەتیان بۆ دروستكراوە یان بەزۆر دانیان ثێدا ناوە.

 

مەسرود ئەسوەد وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت لە جیهاندا 89 دەوڵەت حوكمی لەسێدارەدانیان هەڵوەشاندوەتەوە و 68 دەوڵەت كاری پێدەكەن لەناویاندا عێراق.

 

هەروەها وتی لە یاسای سزادانی عێراقیدا 48 مادە هەن كە سزاكەیان لەسێدارەدانە ئەوانیش تاوانەكانی تیرۆر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانی بە مرۆڤەوە و چەند تاوانێكی باسكراوی ناو یاساكە.

 

ساڵی 2013 زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی تۆمار كردوە لە سالی 2003 وە كە 169 حاڵەتە ، بەڵام لە ساڵی 2014 كەمبوەتەوە بۆ 67 حاڵەت ، رێكخراوی لێبوردنی نێودەووڵەتی عێراقی بە سێهەم دەوڵەتی جیهان دانماوە لە جێبەجێ كردنی حوكمی لەسێدارەدان.

 

ئەسوەد دەڵێت لە ساڵی 2014 336 كەس حوكمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە كە 15 ژنیان تێدایە،بەڵام ئەم حوكمانە پلەی قەتعیان وەرنەگرتوە جگە لە 137 حاڵەت كە یەك ژنیان تێدایە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com