داعشێك باوك و دوو براكەی دەكوژێت لە نزیك شەرگات

0

 

 

نوچەنیت-ئەلغەدیر

صادق حسینی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رۆژی دووشەممە ئاشكرای كرد كە داعشێك باوك و دوو براكەی خۆی كوشتوە بەهۆی ئەوەی رازی نەبوون بچنە ناو ریزەكانی داعش لە قەزای شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین.

 

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا حسینی وتی ” تیرۆرستێكی داعش بەیانی ئەمڕۆ باوك و دوو برای خۆی بە فیشەك كوشتوە لە یەكێك لە لادێكانی قەزای شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین ،دوای ئەوەی رەتیان كردوەتەوە بچنە ریزەكانی داعشەوە”.

 

حسینی هەروەها وتی ” ئەو تاوانە قەبارەی مەترسیداری فكری گومڕا و توندڕەوی داعش دەردەخات كە هیچ پرەنسیپ و حەرام كراوێكیان نیە و كوشتن و خوێنڕشتنیان حەڵاڵ كردوە”، دووپاتیكردەوە كە هەموان دەبێت شانبەشان هەوڵ بدەن بۆ لەناوبردنی فكری داعش كە هەڕەشە لە كۆمەڵگا ئیسلامیەكان دەكات.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com