نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێ،پێشنیازی کشانەوەمان لەحكومەتی هەرێم داوەتە ئەنجوومەنی سیاسی حیزبەكەمان،وتەبێژی ئەو حزبەش دەڵێت،پێشنیازی کشانەوەمان لە حكومەت نییە.
مەلا مەروان گەڵاڵێ،سەرۆک فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە”من وەک ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنی ئەو حیزبە پیشنیازی کشانەوەم داوتە ئەنجوومەنی سیاسی حزب, لەبارەی بڕیاری کشانەوەش ئەوە لە دەستەڵاتی مەکتەبی سیاسی حیزبدایە“.
وتیشی”ئێمە پێمان وایە ڕۆژ بە رۆژ بارودۆخ بەرەو خراپ بوون دەچێت حکومەت نیەتی چاکسازی نییە لەبارەی ئەو بەڵێنانەش ئێمە بەشداریمان لە حکوومەتی بنکە فراوان کرد هیچی جێبەجی نەکردوە ئەوەش ئێمەی نیگەران کردوە“.
بە پێچەوانەی سەرۆک فراکسیۆنی ئەو حزبە محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵێ ئیسلامی بە هەمان دەزگای ڕاگەیاندوە” هیچ پێشنیازێک لە فراکسیۆنەوە ئاراستەی حیزب نەکراوە“.
لەبارەی بڕیاری کشانەوە محەمەد حەکیم دەڵێت”ئێمە لە ئێستادا هیچ بڕیار و پێشنیازێکمان بۆ کشانەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە“.
کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بە وەزێرێک و دەستەیەک و چەند بەرێوەبەریکی گشتی بەشداری کابینەكەی کردوە لە پەرلەمانی کوردستانیش خاوەنی شەش پەرلەمانتارە كە پۆستی سکرتێری پەرلەمانیشی پێدراوە.