پەرلەمانتارێكی پارتی:كوتلەی مالیكی كێشە بۆ ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەندێك لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت ڕێگری لە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بكەن و گرفتەكان قوڵتر ببنەوە،بەتایبەتی چەند پەرلەمانتارێك دەیانەوێت (عەبادی) سەركەوتوو نەبێت.

ئەردەلان نوورەدین،پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”هەندێك لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت ڕێگری لە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بكەن و گرفتەكان قوڵتر ببنەوە،بەتایبەتی چەند پەرلەمانتارێك دەیانەوێت (عەبادی) سەركەوتوو نەبێت لەم پرۆسەیەدا تا ئەو ڕادەیەی كار بۆ (مالیكی) دەكەن بۆ ئەوەی (عەبادی) شكست بهێنێت و ئەم جۆرە لێدوانانەیش لەم دوو ڕۆژەی دواییدا توندتر بوونەتەوە”.

وتیشی”ئێستا گوشارەكان ڕوویان لە وەزیری نەوتی عێراق كردووە كە لە هەموو كۆبوونەوەكان و شوێنەكاندا پرسیاری تایبەتمەند دانراوە بۆ ئەوەی وای لێ بكەن بڵێت ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا سەركەوتوو نەبووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین (عەبادی) و وەزیری نەوت ناكەونە ژێر ئەو گوشارانەوە”.

پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیش لەوە دەكاتەوە كە”ئەم مانگە بە هیچ شێوەیەك لەسەر پششكەبوودجەی خۆمان بێدەنگ نابین و رێگای زۆر هەیە لەگەڵ بەغدادا قسە بكەین بۆ ئەوەی مافی خۆمان پێ بدات، چونكە لە مانگەكانی ڕابردوودا بە هەر جۆرێك بووە قبووڵ كراوە، بەڵام مانگی داهاتوو قسەی جیددی لەوبارەیەوە دەكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com