نوچه نێت
چاودێرێكى ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى و سه‌ركرده‌كانى داعش ئێستا له‌ویلایه‌تێكى نوێى داعشن كه ناونراوه ویلایه‌تى فورات.
هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى و شاره‌زا له بابه‌تى داعش بڵاویكردۆته‌وه كه داعش ئێستا زۆر بایه‌خ به ویلایه‌تى فورات ده‌دات و زۆرتر گومان ده‌كرێت سه‌ركرده‌كانیشى له‌وێ بن. ویلایه‌تى فورات به‌مدواییه له‌لایه‌ن داعشه‌وه راگه‌یاندراوه و ناوچه‌یه‌كى سنوورییه هه‌ردوو شارى قایمى عێراق و شارى بوكه‌مالى سوریا له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌و شاره‌زایه روونى كردۆته‌وه. گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ئارامگه‌یه‌كى باشن له‌رووى ئه‌منی و جوگرافییه‌وه بۆ داعش و سه‌ركرده‌كانى. له‌كاتێكدا باس له‌توندكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كان ده‌كرێت بۆ سه‌ر رقه و حه‌سه‌كه و موسڵ و ئه‌نبار. هاشمى پێشیوایه هاوپه‌یمانان له‌رێگاى هاندانى كورده‌وه ده‌یانه‌وێ رێگاى نێوان رقه و موسڵ ببڕن به‌مه‌ش په‌یوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته‌كانى داعش ده‌بڕدرێت و ئه‌ركى عه‌ره‌به‌كانى عێراق و سوریاش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش قورس‌تر ده‌بێت.


