سێ هەڵە كە دەبنە هۆی لەناوبردنی پاتری مۆبایلەكەت لەكاتی شەحنكردنەوەدا

0

نوچەنێت-غەدیر

 

پاتری مۆبایل یەكێكە لەو بەشانەی مۆبایلەكەت كە توشی زیاترین لەكاركەوتن دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بە هەستیارییەكی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەی ، لە روانگەی ئەوەی كە زۆرترین مامەڵەمان لەگەڵ پاتری مۆبایلەكەماندایە بەبێ ئەوەی لە مەترسیەكان ئاگادار بین. بەتایبەتی كە تەمەنی پاتری مۆبایلە هۆشمەندەكان نزیكەی دوو ساڵە، بەڵام بەكارهینانی هەڵەی پاتری وای لێدەكات زووتر لەكار بكەوێت.

ئەمەش وای لە زانایان كردوە كە ئەم راپۆرتە لەبارەی ئەو كارە هەڵانەی كە پاتری مۆبایل لەكار دەخەن بڵاو بكەنەوە:

 

  • هەرگیز پاتری مۆبایلەكەت لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە شەحن مەكەنەوە

كۆمپیوتەر بە خێرایی مۆبایلەكەت چارج ناكاتەوە ، بەڵكو زیان لە پاتری و مۆبایلەكەت دەدات ، لەرەلەری كۆمپیوتەر جیاوازە لە لەرەلەری مۆبایل ، ئەمەش پلەی گەرمی مۆبایلەكەت بەرز دەكاتەوە ، ئەمەش لە هۆكارە سەرەكییەكانی زوو لەكاركەوتنی پاتری مۆبایل، هەروەها شەحن كردنەوەی مۆبایل بە ڤۆڵتیەیەكی بەرزتر لە ڤۆڵتیەی پاتریەكە ، بە تێپەربوونی كات چالاكی پاتری مۆبایلەكەت دادەبەزێنێت، تەنانەت تەمەنی مۆبایلەكەت تەنها دەگاتە چەند مانگێك و چالاكی پاتری مۆبایل بە رێژەی 65% كەمدەكاتەوە لە كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ 40 پلە، بۆیە شەحن كردنەوەی مۆبایل لەرێگەی كارەباوە بۆ پاتری باشترە.

 

  • مەهێڵە مۆبایلەكەت بە تەواوی لە بێشەحنیدا بكوژێتەوە

كەمبونەوەی شەحنی مۆبایل بۆ كەمتر لە 2% یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی لەكاركەوتنی پاتری بەشێوەیەكی خێرا .

 

  • زیادەڕەوی مەكە لە شەحن كردنەوەی مۆبایلەكەت

زیادەڕەوی كردن لە شەحن كردنەوەی مۆبایلەكەت وردە وردە چالاكی پێكهاتەكانی پاتری مۆبایلەكەت كەمدەكاتەوە ، لە كاتی شەحن كرنەوەدا فشار لەسەر ئایۆنەكانی لیسیۆم لە پاترییەكەدا دەبێت كە كریستاڵ دروست دەكات و دەكشێت و فشاری زیاتر لەسەر ئایۆنەكانی لیسیۆم دروست دەكات كە چالاكیەكەی بە تێپەڕبوونی كات كەم دەبێتەوە بۆیە باشترە تا 80% پاتریەكەت شەحن بكەیتەوە نەك 100%، تاقیكردنەوەكان سەلماندویانە كە شەحن كردنەوە تا 70% پاتریەكەت بە چالاكی دەهێڵێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com