نوچەنیت- دی دەبلیو
برنج ترشە ئەمینییەكان و ریشاڵ و ڤیتامینی تێدایە، بۆیە بە خۆراكێكی تا ڕاددەیەك باش دادەنرێت و ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت ، بەڵام زاناكان هۆشداری دەدەن لە بوونی ژەهری زەرنیخ لە برنجدا كە دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
پەیمانای ئەڵمانی بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان هۆشداری دەدات لە بوونی بڕێكی زۆری ماددەی زەرنیخ لە برنجدا كە یەكیكە لە مەترسیدارترین ماددە ژەهرەكان. كە بە خواردنی بڕێكی كەم لەو ماددەیە (60 ملگم)بەسە بۆ مردنی مرۆڤ. زەرنیخ رێگری بۆ كاری خانە دروست دەكات . لە نیشانەكانی ژەهراوی بوون بە زەرنیخ ئازاری مەعیدە و گێژبوون و سكچوونە، بەمشێوەیە مرۆڤ زۆربەی وزە و پرۆتین و شلەی جەستەی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی.
پەیوەندی زەرنیخ بە برنجەوە
بەهۆی سروشتی رواندنی برنجەوە كە بەشی زۆری روەكەكە لە ئاودا نقوم دەبێت ، بۆیە ئەو زەرنیخەی لە ئاوی ژێرزەویدا هەیە دەگوازرێتەوە بۆ برنجەكە ، بەشێكی ئەو زەرنیخەی لە برنجەكەدا هەیە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ كاتێك برنج دەخوات، بەڵام ئەوەی زۆر مەترسیدارە ئەوەیە رێژەی پێكهاتەی زەرنیخی نائەندامی لە جەستەی مرۆڤدا بەرزە.
پێكهاتەی زەرنیخی نائەندامی لە ریزی ئەو ماددانە دادەنرێت كە شێرپەنجە لە جەستەی مرۆڤدا دروست دەكات ، پێویستە بڕێكی كەمی زەرنیخ لە خۆراكی مرۆڤدا هەبێت، پرۆفیسۆر ئەندریاس هینزل سەرۆكی پەیمانگای ئەڵملنی بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسیەكان لەمبارەیەوە هۆشداری دەدات.
ئەم هۆشداریانە مانای ئەوە نیە واز لە خواردنی برنج بهێنرێت بەڵكو تەنها دەبێت زیادەڕەوی لە خواردنێدا نەكرێت، بۆیە پیویستە خۆراك رەنگاوڕەنگ بخورێت بە تایبەتی دانەوێڵە و پاقلەمەنیەكان.