نوچه نێت
وه‌ك زانراوه سێكس له ره‌مه‌زاندا له‌نێوان هاوسه‌ران حه‌رام نه‌كراوه. ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت كه هاوسه‌ره‌كان به‌رۆژوو ده‌بن. واته له‌پارشێوه‌وه و تا به‌ربانگ و كاتى ئیفتار. ئه‌و ماوه‌یه كه به‌رۆژوو ده‌بێت به ئایه‌تى قورئانى رێگه‌ى پێنه‌دراوه هاوسه‌ران په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. به‌ڵام ماوه‌كه‌ى دیكه ئاساییه وئه‌وا ژن و مێرد خودا له‌یه‌كترى حه‌لال كردوون. به‌ڵام شاره‌زایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینیان له‌دواى به‌ربانگه‌وه هه‌یه. بۆچى؟ چونكه موسڵمان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه ئه‌مه‌ش بێتاقه‌تییان لادروست ده‌كات. بۆیه شاره‌زایان پێشنیار ده‌كه‌ن كه دواى به‌ربانگ راسته‌وخۆ سێكس نه‌كرێت و ته‌نانه‌ت دواى نوێژى عیشاش باش نییه. چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچى خوێنه بۆ كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌چێت و خوێن كه‌متر بۆ كۆئه‌ندامه‌كانى دیكه ده‌چێت. جا له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى به‌ربانگ سێكس بكه‌یت ئه‌وا كارى كۆئه‌ندامى هه‌ره‌س زه‌حمه‌تتر بێت و پیاوانیش له‌وانه‌یه لاوازى سێكسیان له‌لا ده‌ربكه‌وێت بۆیه چاكتره سێ كاتژمێرى دواى به‌ربانگ سێكس بكرێت.
سێكس له ره‌مه‌زاندا له‌چ كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت؟
0
Share.