نوچه نێت
د‌یڤید په‌تراپۆس به‌رپرسى پێشووى سه‌ركردایه‌تى مه‌ركه‌زى سوپاى ئه‌مریكا له‌دیمانه‌یه‌كى دا ده‌ڵێ” میلیشیاكانى شیعه له داعش ترسناكترن بۆ ئایینده‌ى عێراق”.
په‌ترایۆس له دیمانه‌یه‌كى دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌رۆژنامه‌ى شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ” میلیشیاكانى شیعه له‌داعش ترسناكترن بۆ ئایینده‌ى عێراق” ده‌شڵێ” میلیشیاكانى شیعه به‌غدادیان ده‌ربازكرد. ئه‌مه ده‌بێت ئیعترافى پێ بكرێت. به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ى كه ده‌بێت ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو پاك بكاته‌وه له‌داعش ئه‌وا ده‌بێت به‌تێڕوانینى خه‌ڵك شه‌رعى بێت. پێموایه میلیشیاكانى شیعه ده‌زانن خه‌ڵكى رومادى و موسڵ پێشوازیان لێ ناكه‌ن”.
هه‌ر له‌دیمانه‌كه‌دا په‌ترایۆس چه‌ند جارێك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هێزه‌ى ناوچه داگیركراوه‌كان له‌ده‌ستى داعش پاك ده‌كاته‌وه ده‌بێت “هێزى شه‌رعى” بن. واته له رۆله‌كانى ناوچه‌كه بن. په‌ترایۆس نموونه‌ى قسه‌كانى بارزانى ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ ” چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر به‌دیدارى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گه‌یشتم. كه وتی پلانێكى كارا له ئارادا هه‌یه به‌ڵام ئیعتراف به‌وه ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ى ده‌بێت موسڵ ئازاد بكات و پارێزگارى لێ بكات ده‌بێت به‌تێڕوانینى خه‌ڵكى موسڵ شه‌رعى بن. بۆیه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه كه ئیعتراف به‌وه ده‌كات پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه نییه پارێزگارى له موسڵ بكات. به‌ڵكو هاوكارده‌بێت له‌پاككردنه‌وه‌ى هه‌ندێك ناوچه”.
په‌ترایوس: میلیشیاكانى شیعه له‌داعش ترسناكترن بۆ عێراق
0
Share.