نوچەنێت.ههولێر:
بڕیارە وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری بەم زووانە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ خۆشیان ژمارەیەكی زۆر چەكی پێشكەوتوو رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن.
عەلی دۆڵەمەڕی،جێگری بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا،لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی”بڕیارە (جۆن ئیف لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری بەم زووانە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستاندا كۆ ببنەوە“.
وتیشی”بڕیارە لەم سەردانەدا وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لەگەڵ خۆی ژمارەیەكی زۆر چەكی پێشكەوتوو لە جۆرەكانی میلان و دژەتانك و دۆشكە و گولـلە هاوەن رادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن و هەروەها بەرەكانی جەنگیش بەسەر بكەنەوە“.
ڕوونیشی كردەوە”وڵاتی فەڕەنسا بەڵێنی داوە لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت“.