نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكرات دەڵێت،بۆ سێیەم جار لەگەڵ پەكەكەدا كۆ بووینەوە و لێكتێگەییشتن هەبوو، كە بووە هۆی ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی نێوانمان بێت و كۆسپ نەخەینە بەردەم خەباتی یەكتری
محەممەد ساڵح،بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوە”دوێنێ بۆ سێیەم جار لەگەڵ پەكەكەدا كۆ بووینەوە و لێكتێگەییشتن هەبوو، كە بووە هۆی ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی نێوانمان بێت و كۆسپ نەخەینە بەردەم خەباتی یەكتری”.
وتیشی”هیچ رێككەوتنێكی واژۆكراو لە نێوانماندا نەبوو و تەنیا لێكتێگەییشتن بوو، ئێمەیش بڕوامان بەو رێككەوتنانە نییە كە زۆر جار لەسەر ئاستی وڵاتانیش دەكرێن،بەڵام بە گۆڕانی بەشێك لە هاوسەنگییەكان، رێككەوتنەكان هەڵدەوەشێنەوە”.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حدكا ئاماژەیشی دا”ئەوەی گرینگە كۆتایی بە كێشەی نێوانمان هات كە ماوەیەك پێش ئێستا ڕووی دا و بڕیار دراوە ئەگەر پێویست بكات لە داهاتوودا كۆبوونەوەی دیكەیش ئەنجام بدەین”.