عێراق زۆرترین پشووی بۆنەكانی هەیە

0

نوچەنێت-عەرەبی جەدید

 

ئەوەندەی لە دەستووردا هاتووە، عێراقیش هەروەك وڵاتانی دیكە پشووی فەرمیی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو پشووە كتوپڕ و چاوەڕواننەكراوانەی حكومەت رایاندەگەیەنێ بووەتە یەكەمی بێ ركابەر لەنێو هەموو وڵاتانی جیهاندا.

 

بەپێی بەدودلچوونێكی ئاژانسی عەرەبی جەدید، تەنیا ساڵی رابردوو جگە لە پشووەكانی هەینی و شەممە، عێراق ساڵانە 50 رۆژ پشووی هەبووە.

 

پشووەكان بە پاڵنەری ئەمنی وسیاسی دیاری دەكرێن و زۆركات دەبنەهۆی پەكخستنی كاری فەرمانگەكان و ئیشوكاری هاوڵاتییان و زیانێكی گەورەی ئابووری گەورە لە دەوڵەت، لەكاتێكدا دەوڵەت بەدەست كورتهێنانێكی گەورە لە بودجەدا دەناڵێنێ.

 

بەپێی پرۆژە یاسایەكی نوێ، دەسەڵات بە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقیش دەدرێت پشووی تایبەت دیاری بكەن بەدەر لە پشووە نیشتیمانییەكان. هەروەك هەریەكە لە سەرۆكوەزیران و دیوانی وەقفنی سوننە و شیعە و مەسیحی و سابیئەش دەسەڵاتی دیاریكردنی پشوویان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com