عێراق بە دەستێوەردان لە بەحرەین تاوانبار دەكرێت

0

نوچەنێت-عەرەبییە

 

وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە دوا تویتیی خۆیدا دەلیت “ئاسا سەیر نییە ولاتێك كە بەسەر كاروباری خۆیدا زاڵ نەبێت و تیرۆر تێیدا بەربڵاو بێت و هەزاران هاوڵاتی لێبكوژرێ، بەیاننامە لەسەر كەسێك دەربكات كە بەشێوەیەكی یاسایی لە وڵاتێكی دیكەدا حوكمدراوە؟”.

 

مەبەستی وەزیری دەرەوەی بەحرەین  شێخ خالد بن ئەحمەد ئال خەلیفە، بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقە لەسەر زاری ئیبراهیم جەعفەرییەوە كە تایبەت بە سزادانی عەلی سەلمانی سكرتێری گشتی بزووتنەوەی ویفاقی شیعەی بەحرێن دەریكردبوو.

 

ماوەی پێشوو ئەو سەركردە شیعەیە بە تاوانی هاندان دژی ئارامیی وڵات و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و هاندان بۆ دەرچوون لە یاساكانی دەوڵەت و سوكایەتیكردن بە سیستمی وڵات، بە چوار ساڵ زیندانیی سزادرا.

 

پیشووتریش وەیری دەرەوەی بەحرێن بە سێ تویتی دیكە هێرشی كردبووە سەر عێراق. لە یەكێكیاندا دەڵێت “ئەوەی كار لە ئاسایشی بەحرێن دەكات، سزادانی كەسێكی تاوانبار نیە، بەڵكو ئەوەیە كە عێراق مەشق بە تیرۆریستان دەكات و كەرەستەی تەقینەوەیان پێدا دەگێڕێتەوە بۆ بەحرێن”. لە تویتێكی دیكەدا دەڵێت “عێراق دەبوو چارەسەری واقیعی بۆ قەیرانە درێژخایەنەكانی دابنێ، ئەویش بە دوركەوتنەوە لە تایەفەگەری و لەخۆگرتنی سەرجەم پێهاتەكانی گەلەكەی ل پرۆسەی سیاسی و پێدانی تەواوی مافەكان پێیان”. هەرچی تویتەكەی دیكەیە ئەوە دەڵێت “لەسەر عێراق پێویستە بەیاننامە دەربكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی گەلی عێراق بەدەستیانەوە دەناڵێنن و لە ئەنبار رووبەڕووی ستەم دەبنەوە، لەبری دەستێوەردان لە كاروباری بەحرەین”.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com