نوچه نێت
ژن ومێردێكى ئه‌مریكى به ره‌گه‌ز یابانى. له قوتابخانه‌یه‌كى ناوه‌ندى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ته‌مه‌نى 90 ساڵى بڕوانامه‌ى ناوه‌ندیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام بڕوانامه‌كه‌یان فه‌خرییه، چونكه له‌جه‌نگى جیهانى دووه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مریكاوه له‌قوتابخانه ده‌ركرابوون و ده‌ستگیر كرابوون.
به ئاماده‌بوونى هه‌زاران كه‌س جۆرج و میكۆ كایهارا، كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 90 ساڵه له قوتابخانه‌ى ناوه‌ندى تۆستین له كالیفۆرنیا. بڕوانامه‌ى ناوه‌ندیان پێدرا. كه ده‌بووایه له 23 حوزه‌یرانى 1943 ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام ئه‌وكات نه‌یانتوانى چونكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكاوه له‌جه‌نگى دووه‌مى جیهان وه‌ك هه‌زارانى كه‌سى دیكه ده‌ستگیر كرابوون.
له‌ته‌مه‌نى 90 ساڵى بڕوانامه‌ى ناوه‌ندیان به‌ده‌ست هێنا!
0
Share.