بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر پێنچ لایەنە بەشداربووەكەی حكومەت بەرپرسیارن لەو قەیرانە ئاڵۆزانەی ڕوویان لە هەرێم كردووە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت،كەس نیە لەم هەرێمەدا كەخۆی بكات بە خاوەنی نەبوونی بەنزین و ئاو و كارەباو نەدانی مووچەی فەرمانبەران.

عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان،لە راگەیێنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە دەڵێت”ئەرێ كێ بەرپرسە لەو قەیرانانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن!!!جێگەی سەرسوڕمانە ئەوانەی بەشدارن لە حكومەتی بەناو بنكە فراوان كاتێك قسە دەكەن وەك بڵێی هیچ بەرپرسیاریەتێكیان لەم هەرێمە لەئەستۆدانیە. ئەوەی جێگای پرسیارە كە كەس نیە لەم هەرێمەدا كەخۆی بكات بە خاوەنی نەبوونی بەنزین و ئاو و كارەباو نەدانی مووچەی فەرمانبەران؟“.

وتەبێژی بزوتنەوە راشیگەیاندوە”ئەو لایەنە سیاسیانەی بەشدارن لەم كابینەیە هەریەكەیان بەئەندازەی خۆی بەرپرسە لەو قەیرانانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و خۆ دزینەوە لەو كێشانەی كە بۆتە قەیرانی زۆربەی پێداویستیەكانی خەڵك ڕاكردنە لە ئەركی بەرپرسیاریەتی و خۆڵكردنە چاوی هاوڵاتیانی كوردستانە“.

رونیشیكردوتەوە”هەموو ئەو قەیرانانەی ناوە ناوە لە هەرێم سەر هەڵدەدەن بەپیلان و بەرنامە ڕێژی چەند بەرپرس و لایەنێك وەك یاریەكی سیاسی یان ئابوری نمایشی ئەجێندای خۆیان دەكەن یان لەپێناو دەسكەوت و بەرژەوەندی كەسی یاخود بۆ دروستكردنی فشاری ناڕەوایە لەسەر هاوڵاتیان و سزادانی خەڵكی بێ تاوان” ئەمجارەیان پارتە دەسەڵاتدارەكانی پێشوو هاوبەشیان بۆ پەیدا بووەو بەهەموویان قوڕدەكەن بەسەر میللەت دا“.

عەبدوڵڵا وەرتی دەڵێت”بەنزین بۆ بەرپرسەكان فریە كارەباش هەمیشەییەو لەسەر مناڵەكانیان بۆ ساتێكیش ناكوژێتەوە ئاویش نەك بۆ خواردنەوە بەڵك و بۆباخچەو ڤێلاو مەزرەعەكانیشیان لە نەبڕانە.باكەس خۆی نەدزێتەوە هەمووتان بەرپرسیارن لەو قەیرانە ئاڵۆزانەی ڕوی لە هەرێم كردووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com