نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێ،داوامان كردووه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراق به بڕیارى سزادانى به‌كۆمه‌ڵی شه‌ش هه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی شارى كه‌ركووكدا بچێتەوە و، هەڵی‌بوەشێنێتەوە.
بێریوان خه‌یلانى،ئه‌ندامی لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوە”داوامان كردووه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراق به بڕیارى سزادانى به‌كۆمه‌ڵی شه‌ش هه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی شارى كه‌ركووكدا بچێتەوە و، هەڵی‌بوەشێنێتەوە؛ به‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان كردووه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ى په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێك بێت و، دادپه‌روه‌رانه کێشەکە چارە بکەن”.
وتیشی”پێویسته پێداچوونه‌وه‌ى ورد و ڕاست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكرێت؛ ناكرێت ئه‌و قوتابیانه‌ى گزی (قۆپیه)یان نەکردووە و شه‌ونخوونییان كێشاوه و، هه‌وڵیان داوه، زه‌ره‌رمه‌ند بن؛ به پێچه‌وانه‌وه سزادانى به‌كۆمه‌ڵ كاریگه‌رییەکی خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر قوتابیه زیره‌كه‌كان، له‌وانه‌شه تووشى شكستى ده‌روونى و مه‌عنه‌وییان بكات. ئێمه نوێنه‌رى هاووڵاتیانى عێراقین و، ئه‌ركە ده‌ستوورییەکەمان پاراستن و نه‌هێشتنى هه‌ر زوڵم و سزا و سته‌مێكى نه‌شیاوه له‌سه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك”.