بارزانی و وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری عێراق كۆبونەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری عێراق كۆبونەوە و بارودۆخی شاری موسڵ و ئاییندەی موسڵ خرایە بەر باس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمرۆ شەممە 20ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خالد عوبەیدی وەزیری بەرگریی عێراق و بابەكر زێباری سوپاسالاری عێراق كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی عێراق، بارزانیی لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی عێراق ئاگادار كردەوە. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی شاری موسڵ و ئاییندەی موسڵ خرایە بەر باس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان لە بواری سەربازی و ئاساییش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com