یەكگرتووی ئیسلامی: بەغدا كورد ناچار دەكات بۆ سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت،هەر چەندە سەركردایەتی كورد بڕوایان بە عێراقێكی یەكگرتووی فیدڕاڵ هەیە بەڵام بەغدا كورد ناچار دەكات بۆ سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەت چونكە كەرامەت و ئازادی لە هەموو شتێك خۆشەویستترن.

محەممەد ڕەئوف سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی لە میانەی وتارێكیدا كە لە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی بڵاوی كردوتەوە نوسیویەتی” دەسەڵاتدارانی ناوەند بڕیاریان دا دەستوور بلۆك بكەن و بە ماددەی 140 دەستیان پێكرد كە سێ بەند و قۆناغ لەخۆ دەگرێت بۆ چارەسەركردنی ناوچە كێشە لەسەرەكان، ئەوە بوو پیلانیان دانا كە هێرش بكەنە سەر كەركووك و داگیری بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش سوپایەكی تایبەتیان بە ناوی هێزەكانی دیجلە پێكهێنا”

ڕەئوف دەشڵێت”بەڵام كێشەی بودجە و مافی گەلی كورد ئەوا لە ساڵی 2007ـەوە تاكو ئەمڕۆ بۆتە كێشە سەرەكی و جەوهەری لە نێوان بەغدا و هەولێر تا كار گەیشتە ئەوەی بە تەواوی لە كۆتایی ساڵی 2013 بڕا، بەڵام كێشەی یاسای نەوت و غاز ئەوەیان لە دۆسێیە گەرمەكانە و بە دەستی بەغدایە كە یاری پێدەكات و ناوبەناویش شەڕی پێدەكات و بەمەش هەموو مافە دەستوورییەكان دەبەزێنێت”.

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكگرتوو ئەوەش ئاشكرا دەكات كە”سەركردایەتیی كوردستانی و گەلی كوردستان بە تەواوی بڕوایان بە عێراقێكی یەكگرتووی فیدڕاڵ هەیە، بەڵام رەفتاری سیاسی و هەڵسوكەوتی بەغدا لە ماوەكانی رابردوودا پاڵ بە كوردەوە دەنێت كە بە زۆردارەكی پێداگری بكات لە سەر سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەت، چونكە كەرامەت و ئازادی لە هەموو شتێك خۆشەویستترن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com