نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێکی لیژنەی ئامادهكردنی دەستوور دەڵێت،ئەستەمە لە وادەی خۆیدا بتوانن دەستوور ئامادە بکەن، چونکە ئهوان وەکو فراکسیۆنی زەرد بە بیرێکی نوێخواز کار لەسەر دەستوور دەکەن و زیاتر سوود لەو دەستوورانە وەردەگرین کە نوێ و مۆدێرنن.
ڤاڵا فەرید،پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” ئهگهرچی هێشتا بهشی یهكهمی تهواو نهبووه،بهڵام تائێستا لیژنەکەیان ١٩ماددەی دەستووری پەسند کردوون و ھەموویشیان بنەمای سەرەکین، ههڵبهت ھەندێک ماددە ماون و رەنگە بەشی یەکەم زیاتر لە ٢٠ماددە بێت
وتیشی”دووشەممە دادێ،کۆبوونەوەی فەرمیی لیژنەکەیان دەست پێدەکاتەوە کە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی ھەرێم لە ڕووی نێودەوڵەتی و چەند ماددەیەکی دیکە دەکەن“.
ئەندامەكەی پارتی راشیگەیاند”ئەو ماددانەی باسی سامانە سرووشتییەکان و ژینگە و زمانە فەرمییەکان و پێکھاتەگەل و قەوارەی ھەرێم وەک ههرێمی سەربەخۆ تەواو بوونە“.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور رونیشیكردەوە”ئەستەمە لە وادەی خۆیدا بتوانن دەستوور ئامادە بکەن، چونکە ئهوان وەکو فراکسیۆنی زەرد بە بیرێکی نوێخواز کار لەسەر دەستوور دەکەن؛ دهیشڵێت، ‘زیاتر سوود لەو دەستوورانە وەردەگرین کە نوێ و مۆدێرنن“.
به وتهی فهرید”گۆڕانکاریی زۆر ھاتوونهتە ئاراوە و ئهمانیش دهخوازن سوود لە دەستووری وڵاتانی ئەفریقای باشوور و ئیسپانیا و ئیکوادۆر ببینن کە لەگەڵ ئەم سەردەمە دەگونجێن و تازەن، ئەگینا بەپێی سەرچاوە کۆنەکان بوایە، ههر زوو دهستووریان ئاماده دهكرد و دهیاننووسییهوه“.