نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان دەڵێت،ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌ت به‌نیازه له‌چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی بیكات، بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیه،به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی بێ بودجه‌ییه‌وه له‌كاركه‌وتون.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای بایكۆتكردنی فراكسیۆنه ئیسلامیه‌كان،پرۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی (مایه) په‌سه‌ند كرد، بڕیاره حكومه‌تی هه‌رێم پێنج ملیار دۆلار قه‌رز بكات.
لەوبارەیەوە یروانت ئامینات،ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند”ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه له‌چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی بیكات، بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیه، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی بێ بودجه‌ییه‌وه له‌كاركه‌وتون“.
وتیشی”به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زیاتر له‌هه‌زارو (200) پرۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگیراون، بۆ نمونه‌ش قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه و پرۆژه ستراتیژیه‌كان له‌كاتی جێبه‌جێكردندا ڕاگیراون، به‌و قه‌رزه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان بخاته‌وه‌گه‌ڕ“.