نوچەنێت-سپوتنیك
سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتن دەڵێت ئەو چەكەی لە دەستی داعشدایە، لەوە زیاترە كە لە دەستی سوپای عێراقدایە.
پوتن دەلێت سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا بە مەشق و چەكپێدان یاریدەی سوپای عێراق دەدات، كەچی داعش بە دوو-سێ لێدوان چەكێكی ئەوتۆی لە سوپای عێراق سەند كە وای لێكرد لە سوپای عێراق چەكی زۆرتر بێت.
دەربارەی درووستبوونەوەی شەڕی سارد لەنێوان ئەمریكا و روسیا بەهۆی جەنگی سوریا و عێراقەوە، پوتن وتویەتی ئەوەی شەڕی سارد درووستدەكات ئەو شەڕانە نییە ، بەڵكو دەرچوونی ئەمریكایە لە پەیمانە نێودەوڵەتییەكانی وەك پەیمانامەی دژە چەكی بالستی.
لەبارەی سوریاوە پوتن رەتیكردۆتەوە ئەوان پشتی رژێمی ئەو وڵاتەیان بەردابێت، بەڵكو وتویەتی روسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد كاردەكات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی ئاشتییانە بۆ ململانێكانی ناو ئەو وڵاتە.