داعش رۆژانە چەندەی لە گومرگی سنووری دەستدەكەوێ؟

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

بەرپرسێكی عێراقی دەڵێت، داعش رۆژانە نیو ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت لە سەپاندنی گومرگ بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە خاڵە سنوورییەكانی ئەردەنەوە دێنە ناو عێراق، شۆفێرەكانیش دەڵێن، بۆ هەر بارێك، داعش 300-1000 دۆلار لە هەریەكەیان وەردەگرێت.

عەقیل مەسعودیی سەرۆكی لیژنەی ئاساییشی بابل، لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرای دەکات “ئەو ئوتومبیلە بار بەرانەی لە سنووری رۆژئاواوە دێنە ناو پارێزگای بابل، لە هەردوو بازگەی ترێبل و وەلیدی سنووری ئەردەنەوە دێن و بە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا تێپەڕدەبن، ئەو رێكخراوەش بە سەپاندنی باج بەسەریاندا سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتی بینیوەتەوە”.

مەسعودیی، داوای كردووە حكومەتی عێراق، رێگا لە هاتنی ئەو ئوتومبیلانەی بار بگرێت كە دەبنە سەرچاوەی داهات بۆ داعش. شۆفێرەكانیش ناڕەزاییان دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو داواكارییە و وتویانە بەرێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دێن و حكومەتی خۆجێیی كەربەلا بۆی نییە رێگەیان لێبگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com