وەزارەتی تەندروستی:هەر كەسێك دوور لە ڕێنماییە پزیشكی و یاساییەكان نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام بدات سزای قورسی دەدەین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەسەر چاندنی گورچیلە بڵاودەكاتەوەو دەڵێت،بەهیج جۆرێك قبۆلناكەین دوور لە ڕێنماییە پزیشكی و یاساییەكان ئەو نەشتەرگەریە ئەنجام بدرێت و سزای قورسی سەرپێچی كارانیش دەدەین ئەگەر هەبێت و داواش لەهاووڵاتیان دەكەین هەر كەسێك زانیاری لایە كە ئەو نەشتەرگەری یە بەدەر لەو ڕێنماییانە ئەنجامدراووە لە هەرێم با پەیوەندیمان پێوەبكات و سكاڵا تۆماربكات.

 

ئەمەی خوارەوەش دەقی رونكردنەوەكەیە كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێن نێراوە:

 

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی

 

نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لەهەرێم بەگوێرەی ڕێنمایی یە پزیشكی و یاسایی یەكان ئەنجام دەدرێت

 

نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ، یەكێكە لە نەشتەرگەریە گرنگ و هەستیارەكان كە ژیانی نەخۆش رزگاردەكات لەمردن و بەو هۆیەوە ئەو نەخۆشانەی پەككەوتنی گورچیلەیان هەیە و گورچیلەكانی لەكاركەوتووە دەتوانن درێژە بەژیان بدەن.

ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریە لەهەرێم پێشكەوتنی جۆریە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان و نیشانەی بەرزبونەوەی ئاستی خزمەتگوزاریە تەندروستی یەكانە لەهەرێم.

ئێستا لەهەرێمی كوردستان (3) سەنتەری پێشكەوتووی چاندنی گورچیلە هەیە لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ، وە لەساڵی 2007 ەوە خزمەتی نەخۆشانی پەككەوتووی گورچیلە دەكەن لە هەرێم تاوەكو ئیستا زیاتر لە (2000) نەشتەرگەری سەركەوتووی چاندنی گورچیلەیان ئەنجامداووە و بەهۆیەوە زیاتر لە (2000) نەخۆش ژیانیان رزگاركراوە لەمردن،لەو ژمارەیەش زیاتر لە نیوەی نەخۆشەكان هاووڵاتیانی عەرەب بوون كە لەپاریزگاكانی تری عێراق هاتوونە شارەكانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە .

نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بەگوێرەی ڕێنمایی یە پزیشكی و یاسایی یەكان ئەنجامدەدرێت پشت بەیاسای ژمارە (85) لەساڵی 1986 هەروها یاسایەكی تازەی تر كە ئامادەكراووە و لەهەمان یاسا وەرگیراووە ، لێژنەیەكی پسپۆڕی تایبەت هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو نەشتەرگەریە كە پێكهاتووە لە پزیشكانی پسپۆڕی هەناو ، گورچیلە،نەشتەرگەری گورچیلە،دەروونی و ئەندامێكی یاسایی هەروها كەسی خۆبەش كە گورچیلەكە دەبەخشێت لەلایەن لایەنی ئاسایشەوە دەبیندرێت و بەڵێننامەی یاسایی واژوو دەكات كە دەری دەخات كەسەكە بەئارەزووی خۆی وە بەبێ فشارخستنە سەر و بەبێ بەرامبەر (بەخۆرایی) گورچیلەكەی دەبەخشێت بە نەخۆشەكە .

هاوكات لەڕێگەی ئەو روونكرنەیەوە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین هەر كەسێك زانیاری لایە كە ئەو نەشتەرگەری یە بەدەر لەو ڕێنماییانە ئەنجامدراووە لە هەرێم با پەیوەندیمان پێوەبكات و سكاڵا تۆماربكات،وەك وەزارەتی تەندروستی بەهیج جۆرێك قبۆلناكەین دوور لە ڕێنماییە پزیشكی و یاساییەكان ئەو نەشتەرگەریە ئەنجام بدرێت و سزای قورسی سەرپێچی كارانیش دەدەین ئەگەر هەبێت .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

19/6/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com