داعش جەنگی ئاوی دژی ئەم پارێزگایانە خستە بواری جێبەجێكردنەوە  

0

 

نوچەنێت-بەغدا

 

لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی عێراق دەلێت داعش جەنگی ئاولا لەدژی چوار پارێزگای باشووری عێراق خستە بورای جێبەجێكردنەوە و چاوەڕواندەكرێت توندتریشی بكات.

 

سەرۆكی لیژنەكە ،فورات تەمیمی، لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەلێت “بەمدواییانە داعش بەنداوی رومادی لەسەر روباری فورات كۆنترۆڵكرد، ئەمەش توانای پێبەخشی سامانی ئاوی پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا و بابل و قادسیە كۆنترۆڵ بكات، ئێستاش لە هەولێ كۆنترۆڵكردنی دەریاچەی سەرساردایە بۆ ئەوەی شەڕی ئاو توندتر بكاتەوە”.

 

بەگوێرەی بەیاننامەكە پێشووتر لێشاوی ئاوی فورات بەبڕی 200 مەتری سێگۆشە لە چركەیەكدابوو، بەڵام ئێستا بڕەكە بۆ كەمتر لە 100 مەتر سێگۆشە لە چركەیەك دابەزیوە و چاوەڕواندەكرێت بڕەكە لەوە كەمتریش بكرێتەوە.

 

لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق وتویەتی لەماوەی كەمی داهاتوودا ئەو پارێزگایانە تووشی كەمئاوی و وشكبوونەوە دەبن. بەیاننامەكە دۆخی ئاویی ئەو پارێزگایانە بە زۆر ناسك ناودەبات  و پێویستی بە جووڵەیەكی خێرایە بۆ چارەی ئەو گرفتە.

 

وشكبوونەوەی پارێزگا شیعەكان، تووڕەیی ئەوانی بەرامبەر حكومەتی بەغدا زیاتر كردووە.

 

سەعدون روبێعی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی پارێزگای بابل رەخنەی لە عەبادی و حكومەتەكەی گرتووە كە خراپ ئیدارەی شەڕی دژە داعش دەكەن. ئەو وتوشیەتی پێشووتر داعش هەوڵی فراوانكردنی بازنەی دەسەڵاتی خۆی دەدا بەسەر پارێزگاكانی باكوور و ناوەڕاستی عێراق، لە قۆناغەشدا هەڕەشە لە پارێزگاكانی باشوور دەكات.

 

روبێعی وتویەتی دەستگرتنی داعش بەسەر بەنداوی رومادی نیشانەی هەبوونی كەمو كورتییە لە فەرماندەیی هێزە سەربازییەكانی عێراقدا.

 

روبێعی جەختی كردۆتەوە كە داعش بە كەمكردنەوەی ئاوی ئەو پارێزگایانە، هەڕەشەی لەسەر ئاساییشی خۆراكییان درووستكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com