نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد له پەرلەمانی عێراق دەڵێت،هه‌رێم له‌كارو هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا تێگه‌یشتوه،به‌ڵام بڕیاری كۆتایی ئه‌وه‌یه كه چانسێكی دیكه بدرێته‌وه به‌به‌غدا،ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندنه‌بێت،هه‌رێم بڕیاره قورسه‌كه‌ی خۆی و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی ئابوری ده‌دات.
سیروان سیرینی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهNNA ڕاگه‌یاندوە”حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نیه به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردویه‌تی و به‌شه بودجه‌كه‌ی ڕه‌وانه ناكات،ئامانجیش له‌و پابه‌ندنه‌بونه‌ی حكومه‌تی عێراق، دروستكردنی پشێویی و ئاژاوه‌یه له‌شه‌قامی كوردی و تێكدانی ئه‌زمونی حوكمڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا“.
وتیشی”هه‌رێمی كوردستان له‌كارو هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا تێگه‌یشتوه،به‌ڵام بڕیاری كۆتایی ئه‌وه‌یه كه چانسێكی دیكه بدرێته‌وه به‌به‌غدا،دوای ئه‌و چانسه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندنه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ هه‌رێمی كوردستان بڕیاره قورسه‌كه‌ی خۆی و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ده‌دات“.