نوچەنێت.ههولێر:
جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێ،گۆڕینی سیستەمی دەوڵەت و بەڕێوەبردن كاری لیژنەی دەستوورە،نەك لایەنەكان،بۆیە ئەو پڕۆژە تاكڕەوانەی پێشکەش دەکرێن لە بەرژەوەندی یەكڕیزی و ڕێككەوتنی سیاسیی نییە.
ئامینە زكری،جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” ئەگەر هەڵبژاردن لەو ماوەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاری كردووە نەكرا، لایەنە سیاسییەكان دەتوانن ڕێككەوتنێكی سیاسیی لەسەر ئەو بابەتە بكەن، بۆیە كاری پەرلەمان نیە و ناتوانێت چارە بۆ ئەو بابەتە بدۆزێتەوە، دەبێت لایەنەكان بە سازان ئەو بابەتە چارە بكەن و یەكلای بكەنەوە و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی بكەن“.
دەیشڵێت”پڕۆژەی لایەنە سیاسییەكان، گۆڕانكاری لەسەر سیستەم و جیۆگرافیای وڵات دەكات،ئێمە لیژنەیەكی دەستووریمان پێكهێناوە، ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات و كاری ئەوانە کار لەسەر گۆڕینی سیستەمی وڵات بکەن، نەك هەر لایەنێك پڕۆژەیەك پێشكەش بكات، ئەی بۆچی لیژنەی دەستووری پێكهێنراوە، گۆڕینی سیستەمی دەوڵەت و بەڕێوەبردن كاری لیژنەی دەستوورە، نەك لایەنەكان، ئەگەر هەر لایەنێك پڕۆژەی خۆی هەبێت، ئەی بۆچی لیژنەی دەستووری پێكهێنراوە، بۆیە ئەو پڕۆژە تاكڕەوانەی پێشکەش دەکرێن لە بەرژەوەندی یەكڕیزی و ڕێككەوتنی سیاسیی نییە“.