کاتی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەکراوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

شاندێکی سیاسی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و حكومەت سەردانی بەغدا بكات و وتەبێژی حکومەتیش دەڵێت، تائێستا کاتى سەردانیکردنى شاندەكە بۆ بەغدا دیاری نەرکراوە.

سەفین دزەیى وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە NRT ڕاگەیاندوە”لە کۆبوونەوەى ڕۆژى چوار شەممەی سەرۆکى حکومەتى هەرێم و لایەنە ساسییەکاندا پێشنیازکرا شاندێکی سیاسی کە لە سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان پێکبێت سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى عێراق کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر و بەغدا“.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند”هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازى ئەوەش کرا،کە هاوکات شاندێکی حکومەتى هەرێمیش سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى ناوەندى کۆببێتەوە،بەڵام تائێستا کاتى سەردانیکرنەکە دیارینەکراوە“.

قسەکانى سەفین دزەى لەکاتێکدایە، کە ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لەسەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەى ڕاگەیاندووە، هەفتەى داهاتوو شاندێکی هەرێم کە پێکهاتوون لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان و وەزیرى دارایی سەردانى بەغدا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com