نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە دەڵێت،بڕیاربوو کۆنگرەی 11ی بزووتنەوە لە 10/7/2015 ببەسترێت،بەڵام بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی شوورا، کۆنگرەکە دواخرا.
شوان قەڵادزەیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند” بڕیاربوو کۆنگرەی 11ی بزووتنەوە لە 10/7/2015 ببەسترێت، بەڵام بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی شوورا، کۆنگرەکە دواخرا”.
قەڵادزەیی كە لە هەمان كات سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەكەیە لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی”لەدوای مانگی رەمەزان جارێکی دیکە ئەنجوومەنی شوورا کۆدەبێتەوە و رۆژی یەکەمی کۆنگرەکە دیاریدەکات”.