نوچەنێت-گاردیان
شاری سان پترسبێرگی روسیا هەرگیز بەتەواوی خۆری لێ ئاوا نابێت و تەنانەت بەو رێوشوێنانەش كە تایبەت بەو شارە دانراون بۆ سەرەتای هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر، درێژایی رۆژ لە 22 كاتژمێر نزیكدەبێتەوە.
بەشێك لە مسوڵمانانی ئەو شارە سورن لەسەرئەوەی ئەو ماوە دریژە رۆژوو بگرن، بەڵام هەندێكی دیكە بە نالۆژیكیی دەزانن.
زانایەكی ئیسلامیی ئەو شارەش بەناوی موسا بەگیێڤ گوتویەتی ئەو ماوە درێژە زیان لە جەستە دەدات، بۆیە خەڵكەكە دەتوانن رۆژوو نەگرن. ئەو جەختی كردۆتەوە كە بەپێی رێنماییە ئیسلامییەكان رۆژوو لەسەر دانیشتوانی نزیك جەمسەرەكان فەرز نییە، چونكە رۆژ ئێجگار درێژە.
هەندێك زانای دیكەش دەلێن با خەڵكەكە رۆژوو بگرن و هێندەی ژمارەی كاتژمێرەكانی رۆژووگرتن لەشاری مەككە بەڕۆژووبن.
شارەكە ملیۆنێك دانیشتوانی هەیە و رەوەندێكی بەرچاوی مسوڵمانی تێدایە، بەجۆرێك ساڵی پار 42 هەزار مسوڵمانی ئەو شارە نوێژی جەژنی رەمەزانیان كرد.