نوچه نێت
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند بۆیه‌كه‌مجار وێنه‌ى ژنێك ده‌خرێته سه‌ر 10 دۆلارى.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، وێنه‌ى ژنێك بخاته سه‌ر دۆلار و به‌دیاریكراویش جۆره 10 دۆلارى. بۆ ئه‌وه‌ى له 2020 بڵاوبكرێته‌وه و مامه‌ڵه‌ى پێ بكرێت. ئه‌وه‌ى زانراوه تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌وه دیارنه‌كراوه. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا له‌مساڵدا ژنى ساڵ دیار بكات و ئینجا دابنرێت. ئه‌مه‌ش رووداوێكى گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌مریكاییه‌كان كه زیاتر له 100 ساڵ نه‌بێت وێنه‌ى ژنانیان له‌سه‌ر دۆلار دانه‌ناوه. كاتێكیش وێنه‌ى ئه‌و ژنه دابنرێت ئه‌وا وێنه‌ى پیاوه‌كه‌ى سه‌ر 10 دۆلارى لاده‌چێت كه وێنه‌ى ئه‌لكسانده‌ر هاملتۆنى یه‌كه‌م وه‌زیرى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكییه.
بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ى ژنێك ده‌خرێته سه‌ر دۆلار
0
Share.