هێشتا نه‌فه‌سى ته‌وافوق به‌سه‌ر جیاوازییه‌كان زاڵه
نوچەنێت.تایبەت:
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ نوچه نێت ده‌ڵێ” بابه‌تی ئارامی كوردستان به‌ته‌نیا بۆ لایه‌نێك جێناهێڵین” ده‌شڵێ” هێشتا نه‌فه‌سی ته‌واقوق به‌سه‌ر جیاوازییه‌كان زاڵه”.
له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نه‌وشیروان مسته‌فا ریكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی”چواری ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان”.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن”نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی به‌جێنه‌هێناوه و ناوه ناوه ده‌یه‌وێ گرژییه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی دروست بكات”.
به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆچوونێكی جیاوازی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه،ئه‌و ده‌ڵێ”ئه‌وه ته‌مه‌نای هه‌موو لایه‌نێكه نه‌ك ته‌نها لایه‌نێك كه خوازیاری ئه‌وه بێت چوار ساڵی داهاتوو چوار سالی ئارامی بێت.ئێمه هه‌میشه ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین وڵاتی ئیمه له‌ئارامیدا لە پێشوه‌چوونی باشتر دابێت.راسته ئێستا ئیشكالیه‌تێكی زۆر هه‌یه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڵام به‌دڵنیایشه‌وه تائیستا نه‌یت و نه‌فه‌سی ته‌وافوق له‌لای هه‌موو لایەكمان بوونی هه‌یه بۆیه خوازیارین هه‌موومان راست بین له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانمان، چونكه قۆناغه‌كه‌ی ئێستامان و گۆڕنكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌پێشدا هه‌ن هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازن كه ئێمه به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرس و بابه‌ت و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌مانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین”.
له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌وشیروانیشه‌وه، ئومێد خۆشناو له‌لێدوانه‌كه‌ی بۆ نوچه نێت وتی”ئیمه ئه‌وكاتیش ئه‌وه‌مان به‌به‌ڵێن وه‌رنه‌گرتوه و به‌به‌ڵێنیش وه‌رینا‌گرین و نه‌به‌ته‌نیش بابەتی ئارامی بۆ ئه‌وان به‌جێدێلین.پێمان وایه بابه‌تی ئارامی و باشتر بوونی وڵات په‌یوه‌سته به هه‌موومانه‌وه‌و ده‌بێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ین،به‌ڵام به‌دڵنیایشه‌وه خیلافاتمان هه‌یه به‌ڵام نه‌فه‌سی ته‌وافوق زاڵه به‌سه‌ر ئه‌و خیلافانه‌ی هه‌مانه”.