پارتی بۆ حیزبەكان: سیناریۆى فوئاد مه‌عسوم و به‌رهه‌م ساڵح دووباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت،هەڵبژاردن لە نیوان دەستەبژێر و جەماوەردا زۆر لێك جیاوازن، زۆر جارئەوەی جەماوەر دەیەوێت لەگەڵ ئەوەی لە نێو دەستەبژێر هەڵدەبژێردرێت یەك ناگرنەوە.

فه‌رحان جه‌وهه‌ر،پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ نووسینێكدا كە ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بەناونیشانی(هەڵبژاردن لە نێوان دەستەبژێر و جەماوەردا)بڵاوی كردوەتەوە نوسیویەتی” هەڵبژاردن لە نیوان دەستەبژێر و جەماوەردا زۆر لێك جیاوازن، زۆر جارئەوەی جەماوەر دەیەوێت لەگەڵ ئەوەی لە نێو دەستەبژێر هەڵدەبژێردرێت یەك ناگرنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەستە بژێر زۆر جار بۆ بەرژەوەندی خۆیان كەسانێك هەڵدەبژێ، باكیان نییە ئەو كەسە چەندە بۆ بەرژەوەندی گشتی كار دەكات“.

جه‌وهه‌ر بۆ ئەم قسانەی نمونە بەهڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەهێنێتەوەو دەڵێت”هەڵبژاردنی سەرۆكی عێراق، لە نێوان هەر یەك لە كاك فواد مەعسوم و دكتۆر بەرهەم سالح، كاتێ‌ ئەو هەردوو بەرێزە خۆیان لە نێو ئەندامە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد، بینیمان دكتۆر فواد مەعسوم دەرچوو،كە چی لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراق لە ناو جەماوەردا دكتۆر فواد بە ئەندامی پەرلە مانیش دەرنەچوو، گەر هاتباو هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی عێراق لە ناو جەماوەربایە و هەریەك لە دكتۆر فواد مەعسوم و دكتۆر بەرهەم خۆیان هەڵباردایە، بە هیچ شێوەیەك دكتۆر فواد مەعسوم نەدەبووە سەرۆك،بەڵكو بەرهەم سالح دەبووە سەرۆكی ئێستای عێراق“.

ده‌قى وتاره‌كه‌:

هەڵبژاردن لە نێوان دەستەبژێر و جەماوەردا

نوخبە یا دەستە بژێربریتیە: لە كۆمەڵە كەسانێك كە بە تواناترن لە خەڵكی تر، یا بەواتایەكی تر بریتیە لە كۆمەڵە یەكی بچوك كە دەستیان گرتووە بە سەر جومگەكانی سیاسی و دارایی، دەستەبژێری سیاسی ، ئابوری ، ئاینی ، رۆشنبیری لە هەموو كۆمەڵگەیەك هەیە، هەمیشە لە هەموو سات و سەردەمێكدا بەشێكی زۆر لەو دەستە بژێرە هەلپەرست و بەرژەوەند خوازە و پێچەوانەی خواستەكانی كۆمەڵگەی خۆی، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی هەنگاو دەنێت، بەڵام جەماوەر هەر هەنگاوێك بنێت بە راستگۆی و بۆ بەرژەوەندی گشتی دەبێت، هەرچەندە جار جارە دەكەوێتە ناو هەڵە.

هەڵبژاردن لە نیوان دەستەبژێر و جەماوەردا زۆر لێك جیاوازن، زۆر جارئەوەی جەماوەر دەیەوێت لەگەڵ ئەوەی لە نێو دەستەبژێر هەڵدەبژێردرێت یەك ناگرنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەستە بژێر زۆر جار بۆ بەرژەوەندی خۆیان كەسانێك هەڵدەبژێ، باكیان نییە ئەو كەسە چەندە بۆ بەرژەوەندی گشتی كار دەكات، جگەلەمەش دەستە بژێر بە هۆی بە خیلیان لەگەڵ یەكتر كەسی بە توانا هەڵنابژێرن، هەمیشە حەزدەكەن كەسانێك بێت، بێ‌ توانا و بێ‌ جەماوەر، بۆیە هەڵبژاردن لە نێو پەرلەمان لەگەڵ هەڵبژاردن لە نێو جەماوەردا زۆر لێك جیاوازن، مەرج نییە، ئەوەی لە نێو پەرلەمان دەردەچێت لە نێو جەماوەردا دەربچێت، پیچەوانەكەشی هەر راستە، لەمەدا بۆ مان دەردەكەوێت كە هەڵبژاردن لە نێو خەڵكدا زۆر راست و شەرعی ترە وەك ئەوەی لە نێو پەرلەماندا، بۆ ئەم قسانەشمان ئە رگۆمێنتێكی زۆر زیندوو ونزیكمان هەیە، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆكی عێراقە، لە نێوان هەر یەك لە كاك فواد مەعسوم و دكتۆر بەرهەم سالح، كاتێ‌ ئەو هەردوو بەرێزە خۆیان لە نێو ئەندامە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد، بینیمان دكتۆر فواد مەعسوم دەرچوو، كە چی لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراق لە ناو جەماوەردا دكتۆر فواد بە ئەندامی پەرلە مانیش دەرنەچوو، گەر هاتباو هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی عێراق لە ناو جەماوەربایە و هەریەك لە دكتۆر فواد مەعسوم و دكتۆر بەرهەم خۆیان هەڵباردایە، بە هیچ شێوەیەك دكتۆر فواد مەعسوم نەدەبووە سەرۆك ، بەڵكو بەرهەم سالح دەبووە سەرۆكی ئێستای عێراق.

 

لێردا بۆمان دەردەكەوێت كە دەستە بژێری سیاسی چەند دوورە لە جەماوەر وچەندە بەرژەوەند خوازە، لە كاتێكدا هەموویان دەیانزانی دكتۆر بەرهەم سالح بۆ سەرۆكی عێراق زۆر لە فواد مەعسوم بە تواناترە و بۆ گەلی كوردستانیش بە سوودتر دەبوو، بەڵام دەستە بژێری سیاسی بەرژوەندی گەلی رەچاو نەكرد، بۆیە لە ئێستاشدا دەیانەوێ لە هەرێم هەمان سیناریۆی عێراق دووبارە بكەنەوە، بەتەوافقاتی ژێر بەژێر و ئیمتیاز وەرگرتن و بۆ بەرژەوەندی دەستە بژێری سیاسی، هەڵبژاردنی سەرۆك بێننەوە بۆ نێو پەرلەمان، بۆ ئەوەی نوخبەی سیاسی بە زەوقی خۆی و چۆنی بوێت كۆمەڵێك بەرژەوەندی حزبی و كەسی وەدەست بێنێت، چونكە دەزانن ئەگەر لە نێو میللەت بوو، ئەوە لەدەست ئەوان نامێنێت و جەماوەر بەراستگۆی سەرۆكێك بۆ خۆی دیاری دەكات، تەنانەت ناتوانن زۆرێك لە كادیرەكانیشیان كۆنترۆڵ بكەن.

 

لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆكی هەرێم، كاتێك گۆڕان كەمال میراودەلی كردە كاندیدی خۆی بەرامبەر سەرۆك بارزانی، زۆرێك لە خودی بەرپرس و كادیرانی گۆڕان دەنگیان بە بارزانی دا، چونكە ویژدانیان قبوڵی نەكرد، دەنگ بە كەسێك بدەن كە بەهیچ شێوەیەك شیاوی ئەو پۆستە نییە، هەرچەندە كاندیدی حزبەكەشیان بێت، بۆیە ئەو حزبانەی ئێستا داوای هەڵبژاردنی سەرۆك دەكەن لە نێو پەرلەمان، لەبەر ئەم هۆكارەیە و هیچی تر، چونكە باش دەزانن نەك جەماوەر بەڵكو ناتوانن زۆێك لە كادرەكانیشیان كۆترۆڵ بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com