نوچەنێت.هەولێر:
پەرلەمانتارێكی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،دوای ئەوەی چەند فراکسیۆنیک پارێزگاری موسڵیان لە پۆستەکەی دورخستەوە،ئێستا ئەو لایەنانە کاردەکەن بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە كە ئەمەش لە زیانی كوردە.
جه‌مال كوچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی به NRT ڕایگه‌یاندوە”له دواى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزا له لایه‌ن چه‌ند فراكسیونێك و له‌سەركار لابردنى ئه‌سیل نوجیفى پارێزگارى موسڵ و جێبه‌جێ بوونى پیلان و داخوازییەکانی ئەو کەسانە،له ئیستاشدا كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى شارەكە ده‌ستی پێكردوه”.
لە بەشێکی تری وتەکاندا ئەو پەرلەمانتارە ئه‌و هەنگاوەی به مه‌ترسیى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى كورد ده‌زانێت بۆیه به پێوسیت دەزانێت کە”حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره وه‌ربگریت،چونكه بە بڕوای ئەو سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هەنگاوە خاڵی نیگه‌تیڤى زۆر له دواى خۆی جێ‌دەهێڵێت”.
لە مانگی ئایاری ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق لە سەرداوای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵی لە پۆستەکەی دورخستەوە.