نوچەنێت:
سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەكات پشتیوانی عیراق بكات لە پڕۆسەی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەڤانی سەرۆککۆماری عێراق”ئه‌مڕۆ 18-6-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا،پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆرجی بۆستن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق و پێكه‌وه بارودۆخی مرۆیی خێزانه ئاواره‌بووه‌كان و پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ومه‌سه‌له‌یه‌و ئه‌نجامی گه‌شته ناوچه‌ییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی (یان كۆبیچ) سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی عیراقیان تاووتوێكرد“.
مه‌عسوم گرنگی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دووپاتكرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یخاته‌گه‌ڕ بۆ پشتیوانیكردنی عیراق له‌جه‌نگه‌كه‌ی دژی تیرۆر، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و لابردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌بووه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رز بۆیان و یارمه‌تیدانیان له‌ڕووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌میانه‌ی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی كه له‌پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیدا هاتووه‌ته‌ئاراوه، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی هه‌وڵی چڕوپڕی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یه، به‌وهیوایه‌ی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنرێت به‌وئامانجه‌ی به‌منزیكانه ده‌ستكه‌وتی به‌رچاو بێته‌دی، دوایئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی بڕیار، ئه‌وه‌ش له‌پێكهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستكردن به‌دیالۆگی بنیاتنه‌رو واقیعیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه له‌پارێزگاكان و له‌ناخی ئه‌و پێكهاته‌و توێژانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه نیشتمانییه‌دا.
سەرۆكۆمار له‌وڕووه‌شه‌وه داوای له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد پشتیوانی عیراق بكات له‌و ئه‌زموونه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی شاره‌زاییه قانونی و ماددییه نێوده‌وڵه‌تییه جیاكاجیاكان به‌تایبه‌ت له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له‌ده‌ست رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان رزگاریان بووه‌و رای گشتی كۆبكاته‌وه بۆ پشتیوانیكردنی وێستگه‌كانی گه‌لی عیراق بۆ ئاسایش و ئۆقره‌یی و گه‌شه‌پێدان، كه ئه‌وه‌ش به‌وه دێته‌دی سنورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی دزه‌كردنی تاقمه تێرۆرسته‌كان دابنرێت.
جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نیشاندا چ له‌ڕێی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له عیراق و چ له‌ڕێی به‌رنامه‌كانی تریه‌وه كه هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به‌گه‌لی عیراق بكات بۆ بره‌ودان به‌گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌یان و به‌شداری بكات له‌سوككردنی مه‌ینه‌تییه‌كانی ئاواره‌بووه‌كان.