نوچەنێت.ههولێر:
مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەران كەوتووەتە بواری جێبەجێ كردنەوەو و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو مۆڵەتە هەم بۆ حكوومەت باشە هەم بۆ فەرمانبەران.
هیڤا میرخان،پەرلەمانتاری پارتی و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”وەرگرتنی مۆڵەتی بێمووچە لە 3 ساڵەوە كراوەتە 5 ساڵ و لەمەولا جێبەجێ دەکرێت”.
وتیشی”ئەو مۆڵەتە هەم بۆ حكوومەت باشە هەم بۆ فەرمانبەر؛ئەو مووچەی دەدرێتە ئەو فەرمانبەرە بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، هەروەها فەرمانبەران دەتوانن لە كەرتی تایبەت كار بكەن و مووچەیەكی زیاتر پەیدا بکەن و، کارەکەی حکوومەتیشیان لەکیس ناچێت و، بۆیشیان بە خزمەت هەژمار دەكرێت”.
هیڤا ئاماژەی بەوەش كرد “ئەو پڕۆژەیە سوودێكی زۆری دەبێت، چونكە پێشتر سێ ساڵ بوو، ئێستا بووەتە 5 ساڵ و بە خزمەتیش هەژمار دەكرێت، کەوابێ فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر مۆڵەتی پێنج ساڵە وەربگرن و ڕوو لە كەرتی تایبەت بكەن، ئەوەیش لە بەرژەوەندیی فەرمانبەراندایە”.
لای خۆیشیەوە ئەحمەد عەبدوڕەحمان،بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارای و ئابووری حكومەتی هەرێم،بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندوە “ئەو بڕیارە لەمەولا کاری پێ دەکرێت”.