حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مانگانە ٤٠٠ هەزار دینار بدرێتە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئاشكرای دەكات له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ به‌ پێدانی مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ به‌ بڕی ٤٠٠ هه‌زار دینار بۆ توشبووانی چه‌كی كیمیایی.

فوئاد ته‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ NRT ڕاگه‌یاندوە”له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ به‌ پێدانی مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ به‌ بڕی ٤٠٠ هه‌زار دینار بۆ توشبووانی چه‌كی كیمیایی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا”.

فوئاد تەها وتیشی: “ته‌نها ٤٠٠ به‌ركه‌وتووی چەکی کیمیایی سودمه‌ند ده‌بن لەو مووچەیە”.

ئاماژەی بەوەش کردوە”له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ناوی توشبووانی تری چه‌كی كیمیایی ده‌كرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com