نوچەنێت.تایبەت:
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتی” گۆڕان شه‌رمه‌زاری ده‌نگده‌رانیه‌تی بۆیه له‌بری پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كوردستان،ئه‌وا خه‌ریكی په‌له‌په‌ل و فه‌وزا نانه‌وه‌یه”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت باسی له‌وه‌كرد كه مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تی هەرێم په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.ئه‌و وتی”مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستوور پەیوەستە بەهەموو تاكەكانی گەلی كوردستان پەیوەندی نییە بەحیزب و كەسێكەوە، بۆیە ئەم بابەتانە پێویستیان بە سازانە. هەر خودی خۆی لەكاتێكدا كە لیژنەیەك پێكهێنراوە لە هەموو حیزبەكان و گفتوگۆ دەكەن لەسەردانانی دەستوری هەرێمی كوردستان كە خودی بابەتی سەرۆكایەتی هەرێمیشی تێدایە خودی نوێنەری گۆڕانیش لەلیژنەكەدا هەیە و گفتوگۆی دەكەن”.
له‌باره‌ی ئه‌وی گۆڕان ره‌شنووسێكی بڵاوكردۆته‌وه عه‌لی عه‌ونی وتی”تەرحكردنی ئەم بابەتە لەلایەن گۆڕان لادانە لەو پڕەنسیپە یاخود زەربی سفركردنی ئەو جوهدەیە كە ئێستا ئەم برادەرانە تەكلیف كراون.بۆیە من پێموایە گۆڕان خەریكی په‌له پەلەیە،خەریكی فەوزا نانەوەیە زیاتر لەوەی كە خەریك بێت بەوەی بەرنامەیەك بۆ كوردستان پێشكەش بكات”.
ده‌شڵێ”ئەو لیژنەیەی ئێستا دەستور دادەنیت ئیشی چیە ئەگەر گوڕان پڕۆژەی پیشكەشكرد و دەربازبوو. ئەو لیژنەیە بۆچیە،گۆڕان دەیەویت ئەم جوهدە و ئەم رێكەوتنە گشتیەی ئیستا كراوە وەكو هەموو ئەحزاب و لایەنەكان ئەوە لەبارببەن” .
عه‌لی عه‌ونی پێیوایه ئه‌و هەڵسوكه‌وته‌ی گۆڕان هۆكاری دیكه له‌پشته‌وه‌یه.ئه‌و وتی”ئێمە هەست بەوەدەكەین كە گۆڕان ئیحراجە بەرامبەر دەنگدەرانی خۆی چونكە وەعد و بەڵێنی قەبە قەبە و زۆر گەورەیان داوە كە هاتنە مەیدان زانیان عەمەلیەی ئیدارەكردنی حكومەتێك بەو وەزعەی كورد هەیەتی كە لە چواردەوری داگیركەر و دوژمن و ناحەز و ئەو هەموو شەڕ و كیشانە هەیە ئیشی وەعد و بەڵێن نییە پیاوێكی ئاسنینی دەوێت. پیاوی ئیشی دەویت. ئەوان بەداخەوە بەكەف و كوڵ و بەعاتیفە و بەفەرتەنە و فەوزا دەستیان پێكرد ئیستا هاتن دەبینن خەڵكەكە پێیان دەڵێت ئێ باشە ئێوە دەتان وت بەرێكخستنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەشی بەڕێوەبردنی دوو دەوڵەت دەكات باشە ئەدی ئێوە بۆ ئەو نیویدەوڵەتە بەڕێوە نابەن وەزیری دارایی هی ئێوەیە و داهاتەكان هەمووی لە دەستی ئەوە كەواتە بەڕێوەی ببەن بۆیە ئەوان بۆ ئەوەی دەربازبن لەو گلەیەی كە لەسەریانە خەریكی نانەوەی فەزایەكی ترن“.