پەرلەمانتارێكى گۆڕان: ئاسایشی سلێمانی ویستی بمرفێنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت،ئەمشەولەكاتی گەڕانەوەم لە دەربەندیخان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلەكەمیان پشكنی و ویستیان پاسەوانەكانیشم چەك بكەن و هەوڵی ئەوەشیاندا بمان بەن لەگەڵ خۆیان.

مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێەران لەفراكسیۆنی گۆڕان بەشارپرێسی راگەیاندوە”ئەمشەولەكاتی گەڕانەوەم لە دەربەندیخان بەرەو شاری سلێمانی لەلایەن مەفرەزەیەكی ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلەكەمیان پشكنیوەو ویستیان پاسەوانەكانیشم چەك بكەن هەوڵی ئەوەشیاندا بمان بەن لەگەڵ خۆیان”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەكات”كاتێك مەفرەزەكەی ئاسایش داوای پرسیاریان كرد ئەو یەكسەر باجی پەرلەمانتاری پیشیانداون‌و خۆی پێناساندون،بەڵام بەوتەی خۆی هێزەكان سوربوون لەسەر ئەوەی كە بیان بەن لەگەڵ خۆیان كە ئەو بە هەوڵی رفاندن ناوی هێنا”.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان رونیكردەوە كە”سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی لەو كێشەیە ئاگادار كردوەتەوە،داوای روونكردنەوە لەئاسایشی سلێمانیش دەكات كە ئایا ئەوە هەوڵی بەرپرسی مەفرەزەكە بووە یان لەلایەن بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بووە”.

لەبەرانبەردا رائید رزگار حمە لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەو رووداوە بە شارپرێسی راگەیاند”كە شەوانە لیژنەی پاراستی شاری سلێمانی مەرفەرزە لەناو شارەدا بڵاودەكەنەوە‌و لەپێناو سەلامەتی شاردا پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل دەكەن‌و دەشڵێت” شتێكی واریدە كە ئۆتۆمبێل پشكنینی بۆ بكرێت، بۆیە ئەو پەرلەمانتارەكەش كە زانراوە پەرلەمانتارە بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵا كراوەو بەڕێكراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com