نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەڵێت،گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی حیزبەكەی بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه و به‌مزوانەش ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كەن.
قادر حه‌مه جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی رایگه‌یاندوە”گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و به‌مزوانه ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت”.
وتیشی”پێویسته لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بگه‌نه سازان و هیچ شتێك به‌هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه ناكرێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات”دەبێت هەموان وردبن لە سه‌ر پرسی ده‌ستور و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ راپرسی، چونکە ده‌ستور بۆ تاكه كه‌سێك نانوسرێته‌وه”.