نوچەنێت.ههولێر:
پارێزگاری دهۆك رتایگەیاند، كە تاوەكو ئێستا زۆرتر لە 200 كەسیان بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیركردوون، بەڵام هیچ یەكێك لەوان بەرپرس و كەسی پلەباڵای داعش نەبوونە.
فەرهاد ئەترۆشی،پارێزگاری دهۆك بە رووداوی راگەیاندوە”كە تاوەكو ئێستا زۆرتر لە 200 كەسیان بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیركردوون، بەڵام هیچ یەكێك لەوان بەرپرس و كەسی پلەباڵای داعش نەبوونە، بەڵكو زۆربەیان لایەنگر، یان پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا هەبووە، یاخود خزم و كەسوكار یان هاوڕێیان لەنێو داعشدا بووە“.
پارێزگای دهۆك جەختدەكاتەوە كە”بەشێك لەوان دوای چەندین رۆژ لێكۆڵینەوە،كاتێك هیچ شتێكیان بەسەردا ساخنەبووەتەوە ئازادكراون. ئاشكراشیدەكات كە %95 ی ئەو كەسانەی دەستگیركراون عەرەب بوون“.