نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایگەیاند،بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاكه كاندیدیان مه‌سعود بارزانییه.
مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به KNN ی ڕاگه‌یاندوە”ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سیستمی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی بێت،به‌ڵام گه‌ل ڕاسته‌خۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرێت“.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وتی”ده‌بوو لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕێی لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوریان بكردایه و ئه‌وان له ده‌ستوردا ئه‌و كێشه‌یه‌یان یه‌كلا بكردایه‌ته‌وه“.
مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه”پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ ویلایه‌تی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌ڕوونی ده‌ڵێت: تاكه كاندیدی حزبه‌كه‌ی ته‌نها مه‌سعود بارزانییه“.