وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زۆر خۆشحاڵین بە بڕیاری كۆنگرێس لەدژی پیشمەرگە

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق خۆشحاڵیی زۆری خۆی دەربڕی دەربارەی بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا كە رێگە نادات بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا چەك بە پێشمەرگە نەدرێت.

 

لە بەیاننامەیەكدا كە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتەكە بڵابۆتەوە هاتووە كە دەبێت چەكی هەر هێزێكی ناو عێراق كە شەڕی دژی داعش دەكەن، دەبێ تەنیا لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە بدرێت.

 

جەختیشی كردۆتەوە چەكداركردنی لایەك بێ گەڕانەوە بۆ ناوەند، زیانێكی زۆر لە یەكێتی نێوان عێراقییەكان دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com